لیستی ناوی 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستیی تایبەتی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانیان ، ئەمڕۆ بە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، لیستی 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستیی تایبەتی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو ناوانە بەمەبەستی تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆیان، بۆ حکومەتی عێراق نێردراون.