نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی هەرێم: چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 23ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە چوار کەسیان دەستگیرکردووە مادەی هۆشبەریان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێناوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “لە بەرواری 12ی کانونی دووەم سێ کەس لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی سۆرانەوە لە بازگەی جوندیان دەستگیرکران کە بڕی یەک کیلۆگرام و 20 گرام مادەی هۆشبەری جۆری شیشەیان لە ناو ئازۆگامدا حەشاردابوو”.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ڕایگەیاندووە کە تۆمەتبارەکان ناویان (م. م. ل)، (س، ع، ا) و (م. ع. س) بووە.

هەروەها لە ڕێککەوتی 20ی کانونی دووەم لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران کەسێک دەستگیرکرا کە بڕی  110 پارچە حەپی جۆری ترامادۆڵی پێبووە و بەنیازبووە لە ئێرانەوە بیهێنێتە ناوەوەی هەرێمی کوردستان.

ئەو کەسەشی دەستگیرکراوە خەڵکی ئێرانە و ناوی (م. م. م) بووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ ئەمینداری ناتۆ باسی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دەکات

بابەتی دواتر

ئەمریکا بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچەی سەوزی بەغداد تەرخاندەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share