وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ دەوامی رۆژانی جەژن چەند بڕیارێکی دەرکرد

لەبارەی دەوامی رۆژانی جەژنی قوربانەوە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی جەژنی قوربان رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

  1. دانانی لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان.
  2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
  3. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
  4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
  5. هاتنەژوورەوەی راگەیاندن تەنها لە رێگای راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
  6. ئاماری رۆژانە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر لە رێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە 8ی بەیانی تاوەکو 8 بەیانیی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
  7. رۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
  8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
  9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
  10. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت، وەڵام بدرێتەوە.
  11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆماربکەن.
  12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبن.
  13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبن.
  14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی 122 بەردەوامدەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی 24 کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
  15. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی) بەردەوامدەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
  16. تیمەکانی تەندروستی بەهەماهەنگی تیمەکانی ڤێتەرنەری چاودێریی شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ بکەن و چاودێریی مەرجە تەندروستیەکان بکەن.
  17. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوامدەبێت.
  18. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیارییەکان دابنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ باری لەناکاو.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لەمەودوا بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت

بابەتی دواتر

لە سنووری ناحیەی پردێ ئاگر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share