زانکۆی هەڵەبجە شێوازی دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە

ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە شێوازی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند، هەروەها چەند بڕیارێکیشی سەبارەت بە ساڵی نوێ ئاشکراکردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە، “سەرەتای دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی 2020 بۆ 2021 بەشێوەی ئاوێتە دەبێت و دەرسە تیۆرییەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنییە و پراکتیکییەکانیش بە ئامادەبوون لە هۆڵەکاندا دەبێت”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەدا هاتووە، “لە ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەم خوێندن بەشێوەی ئاوێتە دەستپێدەکات تا ڕۆژی 25ی هەمان مانگ بە جۆرێک وانە تیۆرییەکان بە ئەلیکترۆنی دەبێت و وانەی پراکتیکی لە کەمپی زانکۆکەکە دەبێت ،بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەم بەشە ناوخۆیی بەسەر خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە دابەشدەکرێت و بەشە ناوخۆیی بەو کەسانە دەدرێت کە لە سەروی 40 کیلۆمەترەوە لە هەڵەبجەوە دوورن”.

ئاماژە بەوەشدراوە “پێویستە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران، هەروەها خوێندکاران لە کاتی دەوامی زانکۆ و لە بەشەناوخۆیی پابەندیی تەواو بن بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە”.

ئەوەش ئاشکراکراوە کە خوێندنی ئێواران لەناو کەمپی زانکۆ لە 4ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات و خوێندنی باڵا، ماستەر لەناو کەمپ لە 11ی هەمان مانگەوە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و دەرچووان و پێشخستنی زانكۆكان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەك بڕیاری دەركرد لەپێناو باشترکردنی ئاستی زانستیی زانکۆکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی خوێندن…
Total
0
Share