شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی پارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەدات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئەو کەسانەی کەسوکاری پلە یەکی شەهید و ئەنفالکراو بێت یان کەمئەندامی سەنگەر بێت بەبێ بەرامبەر خانووی زیادەڕەوی بۆ تاپۆ دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دیاریکردنی پارەی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕەو بەپێی ئەو حاڵەتانەی لامان هەیە دەگۆڕێت، ئەگەر داواکار کەمئەندامی سەنگەر یان خزمی پلەیەکی شەهیدان و ئەنفالکراوان بێت ئەوا خانووەکەی بەبێ بەرامبەر بۆ تاپۆ دەکرێت، خزمی پلەیەکیش تەنها (باوک، دایک، هاوسەر، منداڵ) دەگرێتەوە، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت ئەوا پارەی تاپۆکردنەکە بە دوو بەش دیاری دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، بەشی یەکەمی پارەی تاپۆکردنەکە بە نرخێکی رەمزی دیاری دەکرێت و ئەم بەشە لە ناوەندی پارێزگادا هەتا رووبەری (200)مەتر دووجا و لە ناوەندی قەزادا هەتا رووبەری (250)مەتر دووجا و لە ناوەندی ناحیەدا هەتا رووبەری (300)مەتر دووجا دەڕوات.

بەڵام ئەگەر رووبەری خانووەکە لەوانە زیاتر بوو ئەوا بەشی دووەمی پارەی تاپۆکردنەکە بە نرخی بازاڕ دیاری دەکرێت کە لە ناوەندی پارێزگادا هەتا (300)مەتر دووجا و لە ناوەندی قەزادا هەتا (400)مەتر دووجا و لە ناوەندی ناحیەدا هەتا (500)مەتر دووجا دەڕوات.
باسیلەوەشکرد، لە یاسای (ژمارە 3 ساڵی 2019) هەموارکراو بە یاسای (ژمارە 7 ساڵی 2021) و رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (ژمارە 3 ساڵی 2021)دا هاتووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە: دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە
حكومەت: پارە بۆ ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان خەرجكراوە و كاركردن بەردەوامە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كارەكانی ڕاگیراون، بەڵام حكومەت دەڵێت، پارەی…
Total
0
Share