سێ كەس به‌ تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە سێ كەس بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركران و دەستیش بەسەر سێ چەكدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی‌ زه‌ڕایه‌ن ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌ده‌م ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌وه‌ چوون‌ و سه‌ره‌نجام توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ ته‌قه‌یان كردبوو.

دەشڵێت، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌كدا (دوو كڵاشینكۆف‌ و ده‌مانچه‌یه‌ك).

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك.ر.ع. له‌دایكبووی‌ 1992- أ،ر.ق. له‌دایكبووی‌ 2002- س.ل.م. له‌دایكبووی‌ 1995) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە بەرەو چارەسەرێکی بنەڕەتی دەڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share