ڤیدیۆ.. هێزەئەمنییەکانی ئێران لە نەوسود کەلوپەلی کۆڵبەران دەبەن

بەپێی چەند پارچە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن هاوڵاتیان و دانیشوانی شاری نەوسود، هاوسنور لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت هێزەئەمنییەکانی ئێران کەلوپەلی کۆڵبەران دەبەن و دانیشتوانی گەڕەکەکەش دەیانەوێت ڕێگریان لێبکەن.

ڕوداوەکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕویداوە و هێزە ئەمنییەکان باری کاسپکاران و کۆڵبەران لەماڵەکان دەردەهێنن و لەگەڵ خۆیاندا دەیبەن.

لە کاتی بردنی بار و کەلوپەلی کاسپکاراندا، دانیشتوانی ئەو گەڕەکە، بەتایبەت ژنەکان هەوڵدەدەن ڕێگری لە هێزەئەمنیەکان بکەن، بەڵام ئەوان سورن لەسەر برن و لەناوبردنی کەلوپەلەکان.

فشار و گرتن و کوشتن لەسەر گیان و ژیانی کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەردەوامە و دوو ڕۆژ پێش ئێستا کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنورەکانی شاری سەرپێلی زەهاوی سەربە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

قوباد ڕەحمانی، تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی گوندی ڕەمەک ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەیە کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share