لە ناحیەی پیرەمەگروون بە تۆمەتی زیادەڕەوی و تێکدانی ژینگە هاوڵاتییەك دەستگیرکرا .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (پیرەمەگرون) بەفەرمانی ئەفسەری بنکە بۆ گوندی (چەرمەگا)ی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون ، لەئەنجامدا هاوڵاتییەكیان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی کارکردن بوو بە ئامێری شۆفڵ و زیادەڕەوی کردووە و ژینگەی تێکداوە بەبێ هیچ مۆڵەتێک .
بەپێی راگەیەندراوەکە، پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ رێکخراوەو رادەستی دادوەرکراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .