وردەکاریی ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو کارمەندی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاشکراکرا

شەوی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی جیادا دوو کارمەندی مۆلیدە ئەهلییەکان بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا، وتەبێژی تەندروستی سلێمانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “شەوی ڕابردوو دوو گەنج كە تەمەنیان 32  ساڵ و 35 ساڵانە، لە دوو ڕوداوی جیادا بەهۆی تەزووی كارەباوە لە گەڕەكی كورسات و بەختیاری گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کارمەندەکەی مۆلیدەی گەڕەكی كوردسات پەیژەی بەكارهێناوە بەر كارەبا كەوتووە و گیانی لەدەستداوە، ئەوەی لەگەڕەكی بەختیاری بووە بۆردی كارەبایی مۆلیدەی كارپێكردووە بەر تەزووی كارەبا كەوتووە”.

ئاشکراشیکرد، ” تەرمەکان براونەتە پزیشکی دادوەری و ڕادەستی کەسوکارەکانیان کراونەتەوە، یەکێکیان دانیشتووی شاری سلێمانییە و ئەوی دیکەشیان دانیشتووی قەزای سەیدسادقە”.

 

بابەتی پێشتر

ئیشبیلیە لە دەركردنی ڕاهێنەر نزیكە

بابەتی دواتر

بەهۆی ناڕازیبوونی لیز ترەس، پادشای بەریتانیا بەشداری لە لوتکەی ئاووهەوا ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share