شارەوانیی سلێمانی: 55 دۆنم زەوی لە بواری سەوزكردندایە

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، 55 دۆنم زەوی لە بواری سەوزكردندایە و 9 دۆنمی دیكە دیزاینی بۆ كراوە و پێشنیاریش بۆ 514 دۆنمی دیكە كراوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، 55 دۆنم زەوی لەبواری سەوزکردندایە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، هەروەها 9 دۆنم زەوی بۆ سەوزکردن تەرخانكراوە، دیزاینی بۆ کراوە و لە ئامادەکردنی دەرخستدایە.

پێشنیاریشکراوە كە 514 دۆنم زەوی کە کاری لەسەرکراوە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەوزبکرێت، وەك ئەوەی شارەوانیی سلێمانی دەیڵێت.

راگەیاندنی ئەو هەوڵانە هاوكاتە لەگەڵ ئەمڕۆ 5ی حوزەیران كە بە رۆژی جیهانیی ژینگە دانراوە و شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ساڵانە لەم رۆژەدا هەڵمەتی پاککردنەوەیان ئەنجام دەدا، بەڵام ئەمساڵ بڕیاریانداوە جیاواز لە ساڵانی دیكە یادەکە بکرێتەوە کە خزمەتی زیاتر بە شاری سلێمانی بکرێت.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی بازیان: هەر بریکارێکی خۆراک کارتی زیرەکی نەبێت بەشە خۆراکی بۆ داناگیرێت

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share