هاتوچۆی هەولێر: ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا

هاتوچۆی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند رۆژێک بەرلە ئێستا وێنەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تویۆتاهایلۆکس لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە ژمارەیەک کرێکاری بەشێوازێکی نایاسایی و مەترسیدار سەرخستبوو.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن هاتوچۆی هەولێرەوە دەستی بەسەرداگیرا و رێکاری یاسای بەرامبەر گیرایە بەر .

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شوفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکات بەهیچ جۆرێک سەرنشین لە ناو بۆدی دواوە سەرنەخەن، چونکە لە رووی یاساییەوە رێگاپێدراو نییە و مەترسیدارە بۆ سەر سەلامەتیی گیانی سەرنشینەکان.

 

بابەتی پێشتر

لە قەزای خەبات دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share