قائیمقامیەتی بازیان: هەر بریکارێکی خۆراک کارتی زیرەکی نەبێت بەشە خۆراکی بۆ داناگیرێت

قائیمقامیەتی بازیان سەرجەم بریکارەکانی ئارد و خۆراک ئاگاداردەکاتەوە، مانگی داهاتوو هەر بریکارێک کارتی زیرەکی نەبێت بەشە خۆراکی بۆ داناگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی بازیان ئاماژە بەوەدکات، ”داوا لە سەرجەم بریکارەکانی ئارد و خۆراک دەکەین بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵەیی و بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بکەن بەمەبەستی دروستکردنی کارتی زیرەک، چونکە مانگی داهاتوو هەر بریکارێکی خۆراک کارتی زیرەکی نەبێت بەشە خۆراکی بۆ داناگیرێت و بریکار بەرپرسیار دەبێت لە دانەگەرتنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”هەر بریکارێک کۆچیدوایی کردبێت دەبێت وارسەکانی مامەڵەی گواستنەوەی بۆ بکەن بۆسەر خۆیان، هەروەها هەر بریکارێک نەتوانێت مامەڵەبکات دەبێت بریکارنامە بۆ کەسێکی دیکە بکاتەوە بەڵام دەبێت بە زمانی عەرەبی بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھێزەکانی حەفتا: سەكۆی مووشەكبارانكردنی “كۆرمۆر”مان دۆزییەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، دۆزینەوەی سەكۆی مووشەكبارانكردنی كۆرمۆری ئاشكراكرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا دەڵێت، “دوای…
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریكا: هەڵبژاردنی پارێزگاكان پابەندیی عێراقییەكانی بە دیموكراسیەت دووپاتكردەوە

باڵیۆزی ئەمریكا دەڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نیشانەی پابەندیی عێراقییەكانە بە دیموكراسیەت. ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق…
Total
0
Share