سعودیە چەند سزایەک بۆ ئەو کەسانە دیاریدەکات کە بەبێ مۆڵەت حاجییان دەگوازنەوە

سعودیە چەند سزایەکی بۆ ئەوکەسانە دیاریکرد کە بەبێ مۆڵەت لەنێو مەککەدا حاجییان دەگوازنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، لیژنە ئیدارییە وەرزییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرت چەند بڕیارێکی ئیدارییان دەرکرد کە بریتین لە، سزای 15 رۆژ زیندانی بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی مۆڵەتیان نییە و حاجییان لەنێو مەککەدا دەگوازنەوە، لەگەڵ پێبژاردن بە بڕی 10  هەزار ریاڵ.

دەشڵێت، “سزاکە چەند هێندە دەبێتەوە ئەگەر کەسی سەرپێچیکار هەمان کردار دووبارەبکاتەوە”.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە داوادەکات، هاوڵاتییان پابەندی رێساو یاساکان بن بۆ ئەوەی سەردانکەرانی ماڵی خودا بتوانن لەکەشێکی ئارام و دڵنیاییدا پەرستشەکانیان ئەنجامبدەن.

 

بابەتی پێشتر

لە دهۆك رۆژانە نزیكەی 25 رووداوی ئاگركەوتنەوە روودەدەن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share