ژاپۆن هەوڵی بڵاوكردنەوەی چەكی ئەتۆمیی ئەمریكی لەسەر خاكەكەی دەدات

حكومەتی ژاپۆن دەیەوێت چەكی ئەتۆمیی ئەمریكی لەسەر خاكی وڵاتەكەی بڵاوبكاتەوە و جەختدەكاتەوە كە نابێتە هاوبەشی ئەتۆمیی ئەمریكا و تەنها لە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیدا هاوكاردەبن.

فومیو كیشیدا سەرۆك وەزیران ژاپۆن ڕایگەیاند، “لە دۆسیەی چەكی ئەتۆمیدا نابینە هاوبەشی ئەمریكا، چونكە ئەوە دژی سێ بنەماكەی ژاپۆنە كە جەختدەكەنەوە لەوەی نابێت هیچ چەكێكی ئەتۆمی لە ژاپۆندا هەبێت”.

لێدوانەكەی سەرۆك وەزیران، كاردانەوەیە بەرامبەر بە لێدوانێكی شینزو ئابی سەرۆكی وەزیرانی پێشووی وڵاتەكەی، كە ڕایگەیاندبوو، “نابێت تۆكیۆ تاوتوێكردنی ئەو ڕاستییەی كە جیهان چۆن دەپارێزرێت قەدەغەبكات”.

ماوەیەكە شارەزایانی ئاسایش لە ژاپۆن، تێزێكیان خستووەتەڕوو و بە پێویستی دەزانن لەپێناو بەهێزكردنی توانای بەرگریی وڵاتەكەیان، چەكی ئەتۆمیی ئەمریكی لەسەر خاكی ژاپۆن جێگیربكەن.

هاوشێوەی ئەو داواكارییانە، شینزو ئابی بە پێویستی دەزانێت “حكومەتی ژاپۆن لە بواری چەكی ئەتۆمیدا هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكادا بكات و ڕێگەی پێبدات چەكی ئەتۆمی لەسەر خاكی ژاپۆن جێگیربكات”، لەو ڕووەشەوە بەپێویستی دەزانێت ژاپۆن هاوشێوەی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بكات و ئەو دوو وڵاتەی وەك دوو نموونە خستەڕوو كە ئەركی ئەتۆمیی هاوبەشیان لەگەڵ ئەمریكادا هەیە و واشنتن چەكی ئەتۆمی لەو دوو وڵاتەدا بڵاوكردووەتەوە.

شینزو ئابی لە هەمان كاتدا هۆشداریداوە لەوەی بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەیەدا بكرێت، بەو پێیەی ژاپۆن قوربانیی چەكی ئەتۆمییە.

لە بەرامبەر ئەو وتانەدا، فومیو كیشیدا سەرۆك وەزیران ژاپۆن جەختیكردەوە كە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمیی ئەمریكی لەسەر خاكی ژاپۆن واتای ئەوە نییە ژاپۆن دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، بەڵكو تەنها بەكارهێنانی هاوبەشانەی چەكی ئەتۆمییە لەگەڵ ئەمریكا لەپێناو بەرگریكردن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: کێشەی دەرمان بەردەوامبێت ناچاردەبین هەندێک لە نەخۆشخانە و بەشەکان دابخەین

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی چەند ڕۆژێک مۆڵەت دەداتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوکەڵ زۆر دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مرۆڤایەتی نزیكە لەوەی بگاتە 8 ملیار

ئیدارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی…
Total
0
Share