پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەدادگای كەتنی دووی سلێمانی فەرمانی گرتنیان هەبووە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەركرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام و دوای لێكۆڵینەوەكان و چاودێریكردنیان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و لە گەڕەكی بەكرەجۆ لە شاری سلێمانی دەستگیربكرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراون.
بابەتی پێشتر

لە سنووری ماوەت شەش کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share