نەوتی سپی نەما
نرخەكەی لەسەر هاوڵاتییان گرانكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نەوتی سپی لە بەنزینخانەكان گرانبووە و نرخی یەك لیتر گەیشتووەتە هەزار دینار و دەڵێت، “نەوتی سپی نەماوە كە هاوڵاتییان بیكڕن”.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی نەوتی سپی، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە سەرجەم هاوڵاتیان ناتوانن سوودمەند ببن، پێشتر حكومەتی عێراقیی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكردووە ، بەڵام ئێستا وەرزی سەرماو سۆڵە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نەماوە و دابەشكردنی نەوتی سپی لەو ناوچانەی عێراق ڕاگیراون.

ئاماژەی بەوەكرد، “ئەو نەوتە سپییەی بە بازرگانی لە عێراقەوە هاوردە دەكرا كەمبووەتەوە و قەیرانی نەوتی سپی سەریهەڵداوە و نرخەكەی گرانكردووە”.

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی باسی لەوەكرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دابەزیوە و خواست لەسەر نەوتی سپی زیادیكردووە و نرخی یەك لیتر لە 850 دینارەوە گرانبووە بۆ هەزار دینارو لە زۆربەی بەنزینخانەكان نەوتی سپی نەماوە كە هاوڵاتییان بیكڕن.

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، “هیچ ساڵێك حاڵەتی لەو شێوەیە ڕووینەداوە لەم وەرزەدا نەوتی سپی لە بەنزینخانەكان نەمێنێت و چاوەڕواندەكرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو گرفتە چارەسەرببێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: كەشەكە بەرەو بارانبارینی تەواو دەچێت

بابەتی دواتر

گەشتوگوزار: زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share