لە سنووری ماوەت شەش کەس دەستگیرکران

بە تۆمەتی راوکردن لە چەمی دووئاوان لە سنووری قەزای ماوەت شەش کەس دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دواى وەرگرتنى زانیارى لەسەر دیاردەى راوکردنى ماسى لە سەر چەمى دووئاوان لە قەزاى ماوەت دەستبەجێ به فەرمانى بەڕێوەبەرى به شى پۆليسى دارستان و ژينگەى ماوەت مه فرەزەيەك پێکهێنرا و چوونە شوێنى دیاریکراو، توانرا شەش هاوڵاتى دەستگیربکرێن کە سەرقاڵى راوکردنى ماسى بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیراوە بەسەر 10 مه تر وايەر، نيوكيلۆ ژەهرى تایبەت بە راوى ماسى و یەک تۆڕدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share