ماڵدیڤ پێدانی ڤیزا بە ئیسرائیلییەکان رادەگرێت

ماڵدیڤ بڕیاریدا چوونی ئیسرائیلییەکان بۆ ئەو وڵاتە بە تایبەت بۆ دوورگەکانی زەریای هیندی قەدەغەبکات، کە بە هاوینەهەواری لوکس ناسراوە.

بەهۆی جەنگی غەزەوە تووڕەیی مسوڵمانانی ماڵدیڤ بەرامبەر ئیسرائیل زیادیکردووە.

نووسینگەی سەرۆکی ماڵدیڤ ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا چوونەژوورەوەی ئیسرائیلییەکان  بۆ وڵاتەکە قەدەغە بکات و لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە پێکهێنرا.

لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 11 هەزار هاوڵاتی ئیسرائیل سەردانی ماڵدیڤیان کردووە، کە دەکاتە 0.6%ی کۆی گشتیی گەشتیاران.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ئیسرائیل هۆشدارییەکی بۆ هاوڵاتییانی خۆی لە سەفەرکردن بۆ ماڵدیڤ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە زیادبوونی هەستی دژە ئیسرائیل کرد لە کاتی شەڕی غەزەدا، بەتایبەت لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەکەوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ساسان عەونی: دەستنیشانكردنی شوێنی زەوییەكانمان بۆ فەرمانبەران تەواوكردووە

بابەتی دواتر

سالار مەحمود: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share