هێلیکۆپتەری دوو بەرپرس لە وایەری کارەبا گیردەبێت و دەکەوێتە خوارەوە

لە بەرازیل، هێلیکۆپتەرێکی بچوک کە دوو بەرپرسی وڵاتەکەی هەڵگرتبوو دوای ئەوەی لە وایەرێکی کارەبا گیردەبێت ئاگردەگرێت و دەکەوێتە خوارەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، هێلیکۆپتەرێک، کە هێرسیلیۆ ئاراگۆ، پەرلەمانتار  و دەیڤد پارۆسۆ، جێگری سەرۆک شارەوانی جۆفێرنادۆر ڤالاداریسی بەڕازیلی هەڵگرتووە، لە وایەرێکی کارەبا گیردەبێت.

ڕووداوەکە لە ویلایەتی میناس گرایسی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕوویداوە، وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرەکە لە وایەری کارەباکە گیردەبێت ئاگر دەگرێت و دەکەوێتە خوارەوە.

بەوتەی دەزگای ئاگرکوژێنەرەوەی بەرازیل، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویداوە، بەو هۆیەشەوە کارەبای شارەکانی سۆپرالیا، فرناندیز تۆرینیۆ بڕاوە.

لەو ڕووداوەدا سەرجەم سەرنشینەکان لە مردن ڕزگاریان بوو، بەڵام سەرجەمیان برینداربوون.

https://www.youtube.com/watch?v=o9hargKkUtY

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران: ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجامدەدرێن

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت. تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئـ.ـێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن…
Total
0
Share