ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە منداڵێك دۆزراوەتەوەو قسەناكات و هیچ ناونیشانێك یان ناسنامەیەكی پێ نییە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ئەم منداڵە دۆزراوەتەوە و قسەناكات و هیچ ناونیشانێك یان ناسنامەیەكی پێ نییە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە كەسوكاری یاخو هەرهاوڵاتییەك دەكەین كە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری سەردانی بنكەی پۆلیسی ئەزمڕ بكات یان پەیوەندی بكات بەم ژمارە مۆبایلەوە.

 

بابەتی پێشتر

پزیشکێک: %17 ی پیاوانی جیهان کێشەی دواکەوتنی منداڵبوونیان هەیە

بابەتی دواتر

لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share