لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك بەر لەوەی هاوسەرگیری كردبێت زەوی وەرگرتبێت، هاوسەرەكەی بە سوودمەندبوو ئەژمارناكرێت و هاوسەرەکەی دەتوانێت زەوی وەربگرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم چەند رێنماییەكی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڵاوكردووەتەوە بە جۆرێك كە هەر فەرمانبەرێك لە 8 ساڵ خزمەتی زیاتر بێت دەتوانێت سوودمەندبێت لە وەرگرتنی زەوی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم جەختیكردووەتەوە، هەر فەرمانبەرێك بەر لەوەی هاوسەرگیری كردبێت و زەوی وەرگرتبێت هاوسەرەكەی بەسوودمەندبوو ئەژمارناكرێت، واتا هاوسەرەكەشی دەتوانێت لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبێت ئەگەر فەرمانبەر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت ئەمساڵیش ناتوانێت دایانبمەزرێنێت
مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای مانگی داهاتوو بایكۆت دەكەن

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو 5/10 مۆڵەت دەدەن بە حكومەت كە بكرێنە مامۆستای گرێبەست، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share