بازرگانیی عێراق: بڕی پێویستی عێراق گەنم دروێنەکراوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەو بڕە گەنمەی تا ئێستا لە جوتیارانی عێراق وەرگیراوە، پێویستی عێراق لە گەنم پڕکراوەتەوە.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەو بڕە گەنمەی تا ئێستا لە جوتیارانی عێراق وەرگیراوە، پێویستی عێراق لە گەنم پڕکراوەتەوە، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش لە زۆرینەی پارێزگاکان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانین بڵێین پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەمساڵدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، لەدوای 48 کاتژمێر لە رادەستکردنی گەنمەکانیان چەکی شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە، جگە لەوەش لە سایلۆکاندا 24 کاتژمێر کارکردن بەردەوامە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.

چاوەڕێ دەکرێت بڕی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵی عێراق حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی WFP چارەسەری كێشەی خاشاكی سلێمانی تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

یەکەمین ڤاکسین دژی نەخۆشیی شێرپەنجە بەرهەمهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share