رۆڵی یۆنامی لە عێراق درێژکرایەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیاریدا رۆڵی یۆنامی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 درێژبکاتەوە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی عێراق، بڕیاریدا رۆڵی یۆنامی بۆ ماوەی 19  مانگ و   تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2025 درێژبکاتەوە.

بڕیارنامەکە بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پەسەندکرا.

عێراق داوای لە نوێنەرایەتیی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 کۆتایی بە کارەکانی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بهێنێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیویەتی، “عێراق توانی هەنگاوی گرنگ لە زۆر بواردا بنێت، بەتایبەتی لەو کارانەی کە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئەنجامیداون. ”

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەساڵی 2003ەوە کاردەکات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلار ی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

بابەتی دواتر

هەردی سەڵاح: بەشی زۆری ئەوانەی ئەمجارەش لەنێو یەکێتی دێنە پێشەوە گەنجانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share