پەیامی ناڕاستەوخۆی مالكی بۆ سەدر: دەستم درێژكراوە و لەگەڵ بەكەسیكردنی ململانێدا نیم

نوری مالكی دووپاتیدەكاتەوە، دەستی درێژكراوە بۆ باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەر كەس و لایەنێك كە بەرژەوەندیی عێراقی بووێت، باسیش لە بەكەسیكردنی ناكۆكییە سیاسییەكان دەكات و دەڵێت، “وا ڕاهاتووم وەڵامیان نەدەمەوە”.

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كە لایەنی پێكهێنەری سەرەكیی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكانە، تویتێكی كردووە، نووسیویەتی، “لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیمدا، وا ڕاهاتووم هیچ وەڵامێكم نەبێت بۆ ئەوانەی سنوور دەبەزێنن و ناكۆكییە سیاسییە نیشتمانییەكان بە كەسی دەكەن، وەڵامم لە مەیدانی سیاسی و ئەمنیدا بووە، بۆ بەرگری لە عێراق و ئاسایشی هاوڵاتییان و بەرژەوەندییەكانیان، وە دەستێكی ئازاربەخش بووم بۆ هەموو ئەوانەی سووكایەتی بە خوێن دەكەن و دەستدرێژی دەكەنە سەر پارە و موڵك و ئازادییەكان.

نوری مالكی دووپاتیشیكردووەتەوە، “لە پێگەی هێز و توانا و هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە، بە هەموو ئەوانە دەڵێم كە بەدوای ناكۆكی و بەتاڵكردنەوەی ڕق و كینەوەن، دەستم درێژكراوە بۆ باشترین پەیوەندی، ئەگەر ئەوە بەرژەوەندیی عێراق و گەلەكەی تێدا بێت، بەدەر لەوە، پێشوازی لە هیچ پەیوەندی و شەراكەتێك لەگەڵ هیچ لایەنێكدا ناكەم، كە زیان بە بەرژەوەندیی عێراق و كەرامەتی خەڵكەكەی بگەیەنێت.

پەیامەكەی نوری مالكی لەكاتێكدایە، تا ئێستا موقتەدا سەدر ویستی دوورخستنەوەی ناوبراوی هەیە لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و دەیەوێت تەنها لایەنەكانی دیكەی چێوەی هەماهەنگی بەشداربن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: دوای تێپەڕاندنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تێبینیان لەسەر چەند بڕگەیەکی پرۆژە یاسای بودجە هەیە، لەدوای تێپەڕاندنی پرۆژەی هەمواری یاسای…
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share