ساڵی رابردوو عێراق بەبەهای 12 ملیۆن دۆلار فستق_ی لە تورکیاوە هاوردەکردووە

لە ساڵی 2023 دا تورکیا بەبەهای 151 ملیۆن و 568 هەزار دۆلار فستقی هەناردەی 96 وڵاتی جیهان کردووە لە نێویشیاندا عێراق بە بەهای 12 ملیۆن و 628 هەزار دۆلار.

هەریەکە لە شارەکانی ئورفە و غازی ئەنتاب ساڵانە بڕێکی زۆر لە فستق بە کوالێتییەکی باش و تامێکی جیاواز بەرهەمدەهێنن و تەنها لە ساڵی رابردوودا کۆی بەرهەمی وڵاتەکە لە فستقدا 10 هەزار و 390 تۆن بووە.

لەناو ئەو وڵاتانەی زۆرترین بڕی فستقی تورکیایان هاوردەکردووە، ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمدایە کە بە بەهای 36 ملیۆن و نۆ هەزار دۆلار فستقی هاوردەکردووە، لەدوای ئەویش ئیتاڵیا دێت کە بەبەهای 22 ملیۆن و 460 هەزار دۆلار فستقی تورکیای هاوردەکردووە، عێراقیش پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: داوامان لە ئینتەرپوڵ نەکردووە وەزیری پێشووی ناوخۆ دەستگیربکات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، “هەواڵێكی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی” سەبارەت بە داواکاریی ڕادەستکردنی عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری پێشووی ناوخۆی…
Total
0
Share