ئەو خانووەى وێنەی فیلمی هۆم ئەلۆن-ی تێدا گیرا بۆ فرۆشتن دانراوە

سەرەڕای کەمی تەمەنی کەیڤن، بەڵام لەناو ئەو خانووە بەجێیانهێشت و توانی رێگری بکات لەوەی دوو دز بچنە ناویەوە

خانووەکە، هەرچەندە رەنگە ئەو تایبەتمەندییانەی نەبێت کە کەیڤن لەناو فیلمەکەدا سوودی لێیان دەبینی، بەڵام هێشتا خانوویەکی سەرنجڕاکێشە و نرخێکی زۆری هەیە.

فیلمی هۆم ئەلۆن، یەکێک لەو شاکارە جوانانەیە کە جیهان پێیئاشنایە، سەرەڕای ئەوەی ئەم فیلمە لە ساڵی 1990 یەکەمجار نمایشکراوە، بەڵام تا ئەمڕۆش لەناو خەڵکدا ناوی زیندوو ماوەتەوە و بەتایبەت لە کاتەکانی نزیک کۆتایی ساڵدا خەڵکی زۆر هەن کە دەیانەوێت چەندبارە تەماشای بکەنەوە.

خانووەکە پێنج ژووری نووستن و شەش گەرماوی هەیە و لە ناوچەی وینێتکایە لە ئیڵینۆی ئەمریکا و ئێستا بۆ فرۆشتن دانراوە و، لە بەرامبەر فرۆشتنیدا داوای پێنج ملیۆن دۆلار دەکرێت.

ئەمە یەکەم جارە لەدوای ساڵی 2012وە ئەو خانووە بۆ فرۆشتن دابنرێت. لە دوای بڵاوبوونەوەی فیلمە کلاسیکییەکە لە ساڵی 1990دا خانووەکە بووەتە جێگەی سەرنجی زۆر و چەندین جار نۆژەنکراوەتەوە و لە ئێستادا رووبەری خانووەکە زیادکراوە و یاریگای تۆپی باسکەشی تێدا دروستکراوە.

ئەو کۆمپانیایەی خانووەکەی بۆ فرۆشتن خستووەتەڕوو بە “یەکێک لە خانووە بەناوبانگەکانی جیهان” ناویبردووە و دەڵێت، دوو ژووری میوان و چێشتخانەیەکی گەورە و گەراجێکی سێ ئۆتۆمبێلی تێدایە، جگە لە یادگارییەکانی ماکاولی کۆلکن-ی تەمەن 10 ساڵان.

لەماوەی ساڵانی رابردوودا، خانووەکە بەکرێ دەدرا و هەوادارانی هۆم ئەلۆن چانسی مانەوەیان لە ماڵەکەدا پێدەدرا.

فرۆشتنی ئەو کەلوپەل و موڵکانەی لە فیلم و زنجیرە جیهانییەکاندا بەکاردەهێندرێن لەسەر ئاستی جیهان خواستی زۆریان لەسەرە، بەشێک لە خەڵکی دەیانەوێت بەدەستیان بهێنن.

بابەتی پێشتر

ئەنفلۆنزای باڵندە لە ناوچەیەکی دیکەی عێراق تۆمارکرا

بابەتی دواتر

بە وزەی سەوز كاردەكات.. تۆیۆتا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانی لە ئاییندەدا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیارترین سوودەکانی هەنار

میوەی هەنار یەکێکە لە بەسوودترین میوەکان کە ناتوانرێت پشتگوێبخرێت بۆ تەندروستیی جەستە، بەهۆی دەوڵەمەندیی میوەکە بە ڤیتامینەکان و…
Total
0
Share