رێگاکانی پێگەیاندنی مۆز.. یەکێکیان مایکرۆوەیڤە

 

هەندێک رێگا یان “فێڵ” هەیە لەسەر بنەمای بەڵگەی زانستی کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ خێراکردنی پێگەیشتنی مۆز، پسپۆڕانی تایبەتمەند کۆمەڵێک ئامۆژگارییان پێشکەش کردووە بۆ ئاسانکاری و خێراکردنی پێگەیشتنی مۆز لە ماڵەوە، بەو پێیەی هەندێک پەنا دەبەنە بەر کڕینی مۆزی سەوز بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بیهێڵنەوە ، بەڵام ئەوەی پێویستە لە ئێستادا وەک خواردنێکی کەم و تەندروست بیخۆن پێویستی بە هەنگاوی سادە هەیە بۆ پێگەیاندنی.

  1.  هەڵگرتن لەگەڵ میوەی بەرهەمهێنەری بەرزی ئیتیلێن

جێنیفر بالیان، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، گازی ئیتیلێن لە مۆز خۆیدا بەرهەمدەهێنرێت و بە چڕیی زیاتر دەردەکەوێت کاتێک مۆز دەگاتە لوتکەی پێگەیشتن دەبێتەهۆی نەرمتربوون و شیرین بوونی.

ئەو میوانەی کە بەرهەمهێنەری ئیتیلێنیان زۆرە بریتین لە سێو، ئەڤۆگادۆ، تەماتە و کانتالۆپ، بۆیە “بەگشتی دانانی مۆزێکی سەوز لەگەڵ یەک یان دوو سێو یان تەماتە دەتوانێت بەس بێت بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی پێگەیشتن”.

  1. شێوازی هەڵگرتن لە کیسی کاغەز

شێوازی هەڵگرتنی لە کیسی کاغەزدا، هەنگاوێکی هاوشێوەیە بەڵام زیاتر تەرکیزکراو بۆ هاندانی مۆز بە میوەیەکی بەرهەمهێنەری ئیتیلێن، مۆز بە توندی لەناو کیسی قاوەیی دەپێچرێت و لەشوێنێکی گەرمدا هەڵدەگیرێت و دواتر گازی ئیتیلێن لەناوەوە دەگرێت و پرۆسەی پێگەیشتن هاندەدات.

بۆ خێرایی زیاتر دەتوانرێت سێوێکی پێگەیشتوو یان گوێزی هیندی بخرێتە ناو هەمان کیسی کاغەزەوە.

  1.  مایکرۆوەیڤ یان فڕن

شارەزایان پێشنیاری بەکارهێنانی مایکرۆوەیڤ دەکەن بۆ ئەوەی مۆزی سەوز بەخێرایی پێبگات، بەڵام دوای ئەوەی چەند کونێک لە لاکانی میوەی مۆزەکە دروست دەکەیت بە بەکارهێنانی چەقۆ، دواتر لە مایکرۆوەیڤدا بۆ ماوەی 20 بۆ 30 چرکە گەرمی بکە.

هەروەها دەتوانرێت فڕنەکەش بۆ هەمان مەبەست بەکاربهێنرێت، بەڵام دەبێت فڕنەکە پێشوەختە گەرم بکرێت بۆ 150 پلەی سەدی، دواتر مۆزەکان دەخرێنە ناو فڕنەکە.

  1.  بەفرگر لە سەلاجە

شارەزایان دەڵێن “هەردوو پلەی گەرمی بەرز و زۆر نزم دەبێتەهۆی تێکچوونی خانەکان و نیشاستەی ناو مۆز، ئەمەش لە ئەنجامدا پێکهاتەیەکی نەرم و ناسکی لێدەردەچێت، ئەمەش قۆناغی پێگەیشتنی میوەکەیە، ​​دەتوانرێت مۆز دابنرێت بەبێ ئەوەی توێکڵەکەی لاببرێت لە بەفرگردا دوای چەند کاتژمێرێک بەستووییەکەی دەکرێتەوە و مۆخزێکی پێگەیشتوومان دەستدەکەوێت”.

بابەتی پێشتر

ئاماژەی نوێ بۆ هەبوونی ئاو لەسەر مەریخ دەرکەوتوون

بابەتی دواتر

داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت بە پەلە هێلكە وەربگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share