بە وزەی سەوز كاردەكات.. تۆیۆتا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانی لە ئاییندەدا ئاشكرادەكات

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی رایگەیاند، بزوێنەری نوێی ئۆتۆمبێل دروستدەكات كە بە وزەی سەوز كاردەكات، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كۆمپانیاكەدا بەرەو وزەی خاوێن.

كۆجی ساتۆ، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆیۆتا رایگەیاند، “بزوێنەرەكە چاكسازی تیاكراوە بۆ ئەوەی گونجاوبێت لەگەڵ سەردەمی كارەبادا”، بەو هیوایەی هاریكار بێت لە هاندانی جیهان بەرەو “دەستبەرداربوون لە كاربۆن”.

دوێنێ لەمیانەی نمایشێكدا كە لە هۆڵێكی تۆكیۆ-دا ماوەی سێ كاتژمێری خایاند، كۆمپانیاكە بزوێنەری نوێی قەبارە بچوكی خستەڕوو كە بە وزەی سەوزی وەك هایدرۆجین و بایۆ ئیسانۆڵ كاردەكەن.

بەپێی ئەسۆشیەتید پرێس، كۆمپانیاكە پلانیداناوە ئەو بزوێنەرانە هاوشانی بزوێنەری كارەبایی كە بە پاتری كاردەكەن بخاتەكار.

هەریەك لە هاوپەیمانە ناوخۆییەكان (سۆپارۆ گروپ) و (مازدا مۆتۆڕ گروپ)، كە هەردووكیان بزوێنەری هاوڕێی ژینگە دروستدەكەن، چوونە پاڵ نمایشەكەی تۆیۆتا و بڕیارە پێكەوە وەرشەیەكی كاركردنی فرە ئاراستە پێكبهێنن.

ساتۆ وتی، “هەموو كۆمپانیایەك بردنەوە دەخوازیت، بەڵام دەتوانین خێراتر بین ئەگەر پێكەوە كاربكەین”، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەبارەی وادەی خستنەڕووی بزوێنەرەكان لە بازاڕەكاندا ئاشكرانەكرد.

لەئێستادا تۆیۆتا خاوەن ئۆتۆمبێلی هایبێردە كە بزوێنەرێكی هەیە وزەی بەردینی كلاسیكی بەكاردەهێنێت و بزوێنەرێكی دیكەش كە كارەباییە و، لەكاتی بەكارهێناندا ئاڵوگۆڕ لەنێوانیاندا دەكرێت بۆ كەمكردنەوەی بەكاربردنی وزەی ناخاوێن.

بەڵام لە ئۆتۆمبێلەكانی داهاتوودا، بڕیارە بزوێنەری كارەبایی ببێتە بزوێنەری سەرەكیی ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا و، لە پاڵیشیدا بزوێنەرێكی دیكە رۆڵی یاریدەدەر دەبینێت، وەك ئەوەی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکات رووبەڕووی مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤ ببنەوە

ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکەن حکومەتەکان بە یاسا رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە کە زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤایەتی دروستی…
زیاتر ببینە

مایکرۆسۆفت ماڵئاوایی لە براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەکارخستنی براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆەر 11 راگەیاند و ئاشکرایکرد ئامانجیان پێشکەشکردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزارییە بە بەکارهێنەرانی.…
Total
0
Share