ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی دڵخۆشییە.. ئەو خۆراکانەی وادەکەن هەست بە دڵخۆشی بکەیت

ڕۆژی جیهانیی دڵخۆشی ساڵانە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە 20ی ئازاردا دانراوە، بەئامانجی خواستێکی جیهانی بۆ گرنگیدان بەو لایەنەی ژیانی مرۆڤایەتی، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەواژەی دڵخۆشی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، هەرکەسێک ڕێگای تایبەتیی هەیە بۆ دڵخۆشبوون، بەڵام هەندێک خۆراک هەن وادەکەن لە نیگەرانی و گۆشەگیری دوورکەویتەوە و هەست بە دڵخۆشی بکەیت.

بەپێی شارەزایان و پێگەکانی تایبەت بە تەندروستیی خۆراک، هەندێک خۆراک ڕۆڵیان هەیە لە هەستکردن بە دڵخۆشی ئەو خۆراکانەش بریتیین لە:

شلیک:

شلیک بڕێکی زۆر لە ڤایتامین Cی لەپێکهاتەکەیدا هەڵگرتووە، کە هاوکارە لە زیادکردنی دەردانی بڕێکی زۆر لە هۆرمۆنی دڵخۆشی و هەڵمژینی بڕی تەواوی ماددەی ئاسن لەلایەن جەستەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی ڤلاڤۆمید کە وایکردووە ڕەنگێکی سووری تەواوی هەبێت و هاوکاربێت لە هەستکردنی زۆر بە دڵخۆشی.

چۆکلەیتی ڕەنگ تێر:

بەپێی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە لە گۆڤاری Journal of Proteome Research، چۆکلەیتی ڕەنگ تێر هەستی دڵخۆشی زیاتر دەکات، لەبەرئەوەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل کەمتر دەکاتەوە.

تووەکان:

پێکهاتەی تووە جۆراوجۆرەکان ترشی فالبرۆیکی تێدایە، کە چارەسەرە بۆ جێگیرکردنی دۆخی دەروونی، بوونی ئەسۆسیانیدی ڤلاڤۆنوید لە تووەکاندا وادەکات ڕێژەی هەوکردن لە جەستەدا کەمببێتەوە و کە کاریگەریی زۆری لەسەر گۆشەگیری هەیە.

ترێ:

ترێ ڕۆڵی گەورەی هەیە لە دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی لەجەستەدا، ترێ دەوڵەمەندە بە ڤایتامین C و سەرچاوەیەکی گەورەی کانزای پۆتاسیۆمە لە جەستەدا، بەتایبەت ترێی سوور.

گوێچکە ماسی:

گوێچکەماسی لەو خۆراکانەیە کە دەوڵەمەندە بە زینک، لەگەڵ ئەوەشدا کەمیی زینک لە جەستەدا هۆکارێکە بۆ گۆشەگیری.

ئەڤۆکادۆ:

دەوڵەمەندە بە پرۆتین و چەوری کە هاوکاریی دەردانی هۆرمۆنی “سیرۆتۆنین”ی پەیوەست بە دڵخۆشی دەکەن.

چەرەسات:

چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە ڤایتامین B، مەگنسیۆم و زینک و ئۆمێگا3، پارێزگاری لە جێگیری کۆرتیزۆل دەکات لە جەستەدا کە بەرپرسە لە کەمکردنەوەی هەستکردن بە نیگەرانی، گۆشەگیری.

چای سوور و سەوز:

ڤایتامین B و ترشە ئەمینییەکانیان و گلۆتامیکیان تێدایە ئەمەش چالاکیی سەپۆلە کارەباییەکانی مێشک ڕێکدەخات.

هەنگوین:

قاوە و کاکاو:

بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا دۆخی دەروونی ئارام دەکاتەوە و چالاکیی کەسەکە زیاتر دەکات، ڕووبەڕووی گۆشەگیری و نیگەرانییەکان دەبێتەوە، قاوە و کاکاو لەبەر بوونی کافاین تێیاندا چالاکیی کۆئەندامی دەمار زیاتر دەکات و هۆرمۆنی سیرۆتۆنین زیاتر دەکات.

بابەتی پێشتر

لیژنەیەك لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشینەكە پێكهێنرا

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. كارمەندێكی ئاسایش لە ڕووداوێكی تەقەكردندا كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share