ئەنفلۆنزای باڵندە لە ناوچەیەکی دیکەی عێراق تۆمارکرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، ژمارەیەک باڵندە لە رۆژئاوای قەزای تکریت مرداربوونەتەوە.

موعەمەر عەبدولمحسن بەڕێوەبەری تەندروستیی سەڵاحەدین رایگەیاند، زانیارییمان بەدەستگەیشتووە ژمارەیەک باڵندە لە ناوچەی عەین فەرس_ی رۆژئاوای قەزای تکریت کە ناوچەیەکی تا رادەیەک چۆڵە لە دانیشتووان ژمارەیەک باڵندە بڵاوبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمێکی تەندروستی و ڤێتێنەری سەردانی شوێنەکەیان کردووە و نموونەی پشکنینەکانیان وەرگرتووە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هۆکارەکەی ئەنفلۆنزای باڵندە بووە یان نا.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سەڵاحەدین ئاشکرایانکردووە، هۆکاری مرداربوونەوەی باڵندەکان ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.

بابەتی پێشتر

چوارچێوەی هەماهەنگی دوو داواكاری هەیە

بابەتی دواتر

ئەو خانووەى وێنەی فیلمی هۆم ئەلۆن-ی تێدا گیرا بۆ فرۆشتن دانراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك لە عێراق روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەك لە باشووری عێراق روویدا. بەپێی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەی…
زیاتر ببینە

وادەی بەفربارین ئاشکراکرا

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی سارد بێت، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی سەرمای…
Total
0
Share