بەهای دۆلار رووی لە دابەزین كردووە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 144 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان رووی لە دابەزین كردووە.

هاوكات جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوانەی پێشتر لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە گیراونەتەبەر كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەبووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی زیاتر لە 300 ئاوارەی بۆ شنگال راگەیاند

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی نەوتی هەرێم بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share