وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی زیاتر لە 300 ئاوارەی بۆ شنگال راگەیاند

وەزارەتی کۆچ  و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی زیاتر لە 300 ئاوارەی دانیشتووی دهۆکی بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شنگال راگەیاند.

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”زیاتر لە 300 ئاوارە کە لە دەرەوەی کەمپەکان لە کۆمەڵگەی شاریا لە دهۆک دەژیان، گەڕاونەوە زێدی رەسەنی خۆیان لە شنگال”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”گەڕانەوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بووە کە پاڵپشتی لۆجستی و سەرپەرشتی پڕۆسەکەیان کردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوون لە وڵاتدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی راگەیاند. لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا…
Total
0
Share