لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ دەرۆزاکارەکان هۆتێلێکیان لە شەقامی گۆران داخست.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هۆتێل ڤان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاشکراشیکرد، یه‌كێكی دیكه له‌سه‌رپێچییه‌كانی هۆتێل ڤان، كه به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن سه‌رپێچییه و پێویسته سه‌رجه‌م هۆتێل و مۆتێله‌كان پابه‌ندی بن ئه‌وه‌یه، شوێنی مانه‌وه بۆ ده‌رۆزه‌كا‌ر دابیننه‌كه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن كه له‌شوێنه‌كانیاندا بمێننه‌وه، چونكه رووبه‌ڕووی داخستن ده‌كرێنه‌وه.