پارچە زەوییەک لە دوبەی بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پارچە زەوییەک لە یەکێک لە دوورگە دروستکراوەکانی دوبەی بە زیاتر لە 34 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا ئەو زەوییە لە ساڵی 2021 بە 10 ملیۆن دۆلار کڕدرابوو.

پارچە زەوییەکە دەکەوێتە دورگەی جومەیرا رووبەرەکەی 24 هەزار و 500 پێ چوارگۆشەیە، لەلایەن دەوڵەمەندێکی بەریتانی بە بڕی 34 ملیۆن دۆلار کڕدراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021 دا نرخی زەوییەکە 10 ملیۆن دۆلار بووە.

بەرزبوونەوەی نرخی خانوبەرە و زەوی لە دوبەی ناوەستێت، ئەمەش پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە دەوڵەمەندەکانی جیهان ژیان لە نزیک کەناراو بە باشترین بژاردە دەزانن.

زەوییەکی دیکە لە دوورگەی جومەیرا بای بۆ فرۆشتن نمایشکراوە بە بڕی 24.5 ملیۆن دۆلار، یەکەیەکی نیشتەجێبوونیش کە تەنها سێ ژووری نووستنی تێدایە بە بڕی 16.3 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

 

بابەتی پێشتر

هەنگاوێك بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

بەکتریایەک لە ریخۆڵەدا دۆزراوەتەوە کە هۆکارە بۆ قەڵەوی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات

له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات و دەشڵێت، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌…
Total
0
Share