پسپۆڕان دوو کاریگەرترین راهێنانیان بۆ دابەزاندنی بەرزەپەستانی خوێن ئاشکراکرد

توێژینەوەیەک ئەو راهێنانانەی ئاشکراکرد کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن دەبێت و ئەوانیش راهێنانی پلانک (plank exercise) و راهێنانی وۆڵ سکوادن (wall squad Exercise).

هەردوو جۆرە وەرزشەکە گرژبوون و راگرتنی ماسولکەیەکی دیاریکراوە یان گروپێکی ماسولکەیی بۆ ئەوەی درێژی ماسولکەکە بە درێژایی راهێنانەکە نەگۆڕێت.

پسپۆڕان دەڵێن، دابەزینی پەستانی خوێن تەنها یەکێکە لە سوودەکانی ئەنجامدانی ئەم دوو جۆرە وەرزشە و سوودەکانی دیکەیان بریتین لە:

تەندروستی دڵ باشتر دەکات

تەندروستی جومگەکان باشتر دەکات

یارمەتی چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی ماسولکەکان دەدات

کارایی رۆژانەی جەستە باشتر دەکات

پێویستی بە هەوڵێکی زۆر نییە

کاتێکی زۆری ناوێت

ئەم راهێنانانە دەتوانرێت لە هەموو شوێنێک بە باشی ئەنجام بدرێت چونکە تەنها کێشی جەستەت بەکاردەهێنن بۆ جوڵاندنی ماسولکەکانت و پێویستت بە هیچ شتێک نییە.

بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەبارەی شێوازی ئەنجامدانی وەرزشەکەوە بزانن، ناوی وەرزشەکە بە زمانی ئینگلیزی لە لیدی بابەتەکە دانراوە، دەتوانن کۆپی بکەن و لە گووگڵ یاخود یوتیوب دایبنێنەوە و بیبینن، هاوکات لە بەستەری هەواڵەکەدا بە وێنە وەرزشەکان داندراون.

بابەتی پێشتر

چی روودەدات گەر نان بکەیتە بەفرگرەوە و دواتر بیخۆیت؟

بابەتی دواتر

ریشی سوناک بەڵێندەدات بڕیاری خزمەتی سەربازیی ناچاری جێبەجێبکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share