تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی لە 44 وڵات تۆماركراوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 254 هەزار کەس، زنجیرە نوێكەی كۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و WHO دەڵێت، لە دەیان وڵات تۆماركراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکان و داتاکان، ڤایرۆسە گۆڕاوەكەی کۆرۆنا (B.1.617)، کە لە هیندستان سەریهەڵدا، لە 44 وڵاتی جیهان، کە لە چوارچێوەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیدان، تۆمارکراوە.

لەدوای هیندستان، زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا هیندییەكە لە بەریتانیا تۆمارکراوە.

ئەمە لەكاتێكدا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی “جێگەی نیگەرانییە”.

لە هیندستان و وڵاتانی دیكەش بەردەوام توشبووی دیكە تۆماردەكرێن، بەشێوەیەك، كە لە شارە گەورەکانی هیندستان ئامارەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان پاشەکشەیان کردووە، بەڵام لە ناوچەکانی دەوروبەر و دەرەوەی شارەکان،كە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی هیندستان پێکدەهێنن، ڤایرۆسەکە بەچڕی بڵاوبووەتەوە.

ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە هیندستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 254 هەزار کەس، لەكاتێكدا زیاتر لە 23.3 ملیۆن كەس توشی پەتاكە بوون، كە شەپۆلە نوێكەی گۆڕاوە هیندییەكە ڕۆڵی هەبوو لەوەی ژمارەكە بەو ڕێژەیە بەرزببێتەوە.

پسپۆڕان و شارەزایانی هیندستانیش ئاماژە بەوەدەکەن، ژمارەی ڕاستەقینەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە زۆر زیاترە لەو ژمارانەی بە فەرمی تۆمارکراون.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: دوو هەزار دۆنم زەوی سوتا

بابەتی دواتر

یەک هۆکار نێیماری ناچارکردووە بەرشلۆنە پشتگوێبخات و بۆندەکەی نوێبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share