چی روودەدات گەر نان بکەیتە بەفرگرەوە و دواتر بیخۆیت؟

زۆرینەی خەڵک وا راهاتوون نان و سەموون لە بەفرگردا هەڵدەگرن دواتر گەرمیدەکەنەوە و دەیخۆن، پزیشکێکیش سوودی ئەم رۆتینە ئاشکرادەکات.

شینتاڵ باتیل پزیشک لە دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانی دەڵێت، کاتێک بۆ ماوەی شەوێک نان یان سەموون لەناو بەفرگردا هەڵدەگریت و بۆ رۆژی دواتر گەرمیدەکەیتەوە، پێکهاتەی نیشاستەکە بە جۆرێک دەگۆڕێت کە بەکتریای سوودبەخشی گەدە بەرهەمدەهێنێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەستنی نان یان سەموون دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گلاسیمی بە رێژەی 30%، کە بە هۆی ئەمەوە ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێت.
بە وتەی شارەزایان دانانی نان یان سەموون لە ساردکەرەوەدا لەبری بەفرگر هەمان سوودی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
Total
0
Share