دانا عەبدولکەریم: هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، “هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات”.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی داوای داهاتە ناوخۆییەکان دەکات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش رەزامەندە لەسەر ئەوەی هەموو داهاتە ناوخۆییەکان بەپێی دەستور و رێککەوتنەکان، بدرێن بە بەغداد.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەرامبەر ئەوەدا بەغداد بودجەی پەرەپێدان و بەگەڕخستن بۆ حکومەتی هەرێم بنێردرێت.

ئەو وتانەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەمیانەی بەشداریکردنی لە دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی رێگای (دوانزە ئیمام-قەرەبڵاخ) دابوو لە گەرمیان.

پرۆژەکە بە گوژمەی شەش ملیار و 300 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە ماوەی 400 رۆژدا تەواوبکرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر كۆبووەوە

بابەتی دواتر

دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت.. دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت چووە سەروو 72.50 دۆلار

بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، هەروەها قسەكردن لەسەر لانەدانی سزاكانی سەر ئێران، نرخی نەوتی بەرزتر كردەوە، برێنت 72 دۆلاری…
Total
0
Share