قوباد تاڵەبانی: ناکرێت لە ساڵی داهاتوودا کێشەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کێشەی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە یەکجاری چارەسەربکەین و ناکرێت ئەم کێشەیە لە ساڵی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،ئەرکی هەموو لایەنە عێراقییەکانە هەوڵبدەن بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی عێراق، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا بۆ گەڕاندنەوەی متمانە، پێویستە هەر لایەنێک لەلای خۆیەوە نیازپاکی نیشان بدات، تەنها بە پاراستنی سەقامگیری و گەڕاندنەوەی متمانە دەتوانرێت کێشە سیاسییەکان و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.
باسیلەوەشکرد، لە ماوەی رابردوودا کەشێکی ئەرێنی هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و هەنگاوی باش نراون بە ئاڕاستەی یەکگرتوویی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردستانییەکان، گەشبینم بە بەردەوامیی ئەم کەشە ئەرێنییە بەشێکی بەرچاوی کێشەکان چارەسەر بکرێن و بەمەش پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا بەهێزتر ببێت.

هاوکات ئاماژەی بە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر ئەرکەکەی کرد و رایگەیاند، بە گەڕانەوەی وەزیر پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر و باشتر جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لە دوو مانگدا 21 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: بەهۆی لەناوچوونی سامانی ماسییەوە ساڵانە 400 ملیۆن دۆلار زیان بە عێراق دەگات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. داواکراوێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی  سلێمانی رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ دوو سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر بووه ‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌. بەپێی…
Total
0
Share