نرخی نەوت چووە سەروو 72.50 دۆلار

بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، هەروەها قسەكردن لەسەر لانەدانی سزاكانی سەر ئێران، نرخی نەوتی بەرزتر كردەوە، برێنت 72 دۆلاری تێپەڕاند و تەكساسیش لە سەروو 70 دۆلارەوە مایەوە.

ئەمڕۆ لە كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 72 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، دواتر بۆ سەروو 72 دۆلار و 50 سەنت بەرزبووەوە، نەوتی تەكساسیش بە زیاتر لە 70 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەكەی ئەمجارە پەیوەندیی بە دوو هۆكارەوە هەیە، یەكەمیان لێدوانی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، كە ڕایگەیاند سزاكانی سەر ئێران هەڵناگیرێن، بەمەی پێشبینی بۆ ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕی جیهانی كەمبووەوە، دووەم هۆكاریش زیاتربوونی خواست و بەكارهێنانی نەوتە، بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریكاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share