نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق لە رێکارەکانی بەبانکیکردنی مووچە نیگەرانە و پێی وایە حکومەتی هەرێم کات دەکوژێت و ئەوەش بەشێکە لە هۆکاری دواخستنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بەگوێرەی رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی عێراق و بانکی بازرگانیی عێراق، دەبوایە بانکی بازرگانیی عێراق دەستی بە بانکیکردنی مووچە بکردایە، بەڵام لەماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم تەنها 800 ناوێکی رادەستی بانکی بازرگانیی عێراقی کردووە و ئەوەش مانای وایە، نایانەوێت بانکەکە تەوتینی تەواوی مووچە بکات.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم لە پای داهاتی نانەوتی داواکاری بودجەی بەکاربردن و بودجەی وەبەرهێنانی کردووە و 50%ی داهاتی باج و گومرگ دەداتە بەغداد و ئەوەش کێشەکەیە.

نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، بەهۆی ئەوەیە لیستی ناوی مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەنێردراوە بۆ بەغداد و لە دوو مانگی رابردوو بەو جۆرە کە هاتووە، ئەوە بووە حکومەتی عێراق چاوپۆشی لێکردووە بەڵام ئێستا جەختی لێدەکاتەوە و دەبێت رێککەوتنی تەواو لەبارەی مووچەوە بکرێت لەنێوان هەردوولادا، سۆران عومەر وای وت.

وتیشی، “حکومەتی عێراق پێیوایە حکومەتی هەرێم روون و راشکاو نییە و ئاستەنگ دروست دەکات و نایەوێت بچێتە ژێر چەتری بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق”.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ سەرژمێریی ئەزموونی لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: گەرما كۆتایی هات

كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەپۆلەكانی گەرما كۆتاییان هات و كەشوهەوا فێنك دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند،…
Total
0
Share