ئەمریکا هاوکاریی دارایی خەڵکی هەرێم دەکات لە پڕۆژەی کشتوکاڵیدا

ئاژانسی نێودەوڵەتی USAIDی سەربە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕێکخراوێک، هاوکاری دارایی و گەشەپێدانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی دەکەن لە هەرێمی کوردستان.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری بۆ ئەو کارسازانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و ڕێکخراوی تۆپ ماونتن (Top Mountain) پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی بزنسی تایبەت بە بواری کشتوکاڵییان دەستپێکردووە بۆ هاریکاریکردنی ئەو بزنسە زۆر بچوك، بچوك و مامناوەندانەی لە بواری کشتوكاڵیدا کاردەکەن بۆ ئەوەی گەشە بە بزنسەکانیان بدەن لە هەرێ کوردستان”.

بەپێی زانیارییەکان ئێستا داواکاری پێشکەشکردن بۆ بەشی یەکەمی بەخشینە داراییەکان کراوەتەوە، هەر ئەمڕۆ داواکاری پێشکەش بکە لە ڕێگای کردنەوەی ئەم لینکەی خوارەوە کە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیش بەردەستە، داواکاری پێشکەشکردن لە 31 ی ئەم مانگە کۆتای دێت.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeWTOCDTkGnxF8JF9A3DsMagpYlZjrWr24doZssNvVBi4Fucw/viewform

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share