تەقەكەرەكەی ئەمڕۆی حاجیاوا كوڕی بەرپرسی یەكێتی نییە

بریندارەكەی ڕووداوی تەقەكردنەكەی حاجیاوا

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕەتیدەكاتەوە تەقەكەرەكەی ئەمڕۆی حاجیاوا، كە وەستایەكی نانەوای برینداركرد، كوڕی بەرپرسێكی یەكێتی بێت، بەڵكو كوڕی كەسایەتییەكی دیاری ناحیەكەیە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەكی جۆری دەمانچە بریندار کرا، كە وەستای نانەوا بووە و تەمەنی 26 ساڵە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە كراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

وا بڵاوكرایەوە تەقەكەرەكە كوڕی بەرپرسێكی یەكێتی بێت، بەڵام پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕەسوڵ حەمە مستەفا، كە باوكی تەقەكەرەكەیە هیچ پلە و پۆست و بەرپرسیارێتییەکی لەناو یەکێتیدا نییە، بەڵكو كەسایەتییەكی دیاری ناحیەی حاجیاوایە.

بابەتی پێشتر

لێدوانێكی پێچەوانە لە مباپێ-وە لەبارەی ڕۆناڵدۆ و مێسی

بابەتی دواتر

هەڵوێستی یاسایی ئومێد بەرۆشكی دوای كشاندنەوەی سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share