کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون.

حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون، ئەوەی ماوەتەوە تەنها چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان.

ئاشکراشیکرد، هەر کات وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاریکرا دەستدەکرێت بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی دواخرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share