لە رووداوێکی شەڕکردندا کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو خانەوادە کە ئامۆزای یەکترن کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە گوندی دووگۆمانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر- قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بەهۆی کێشەیەکی کۆن گرژی لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا کە ئامۆزای یەکترن، دواتر کەسێک لە ناو شەڕەکە بە ئۆتۆمبێل سێ کەسی لە لایەنی بەرامبەری شێلاوە و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەک کە رەگەزی نێرە، لەدایکبووی ساڵی 1989 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی دووگۆمانە گیانیلەدەستدا و دوانی دیکەش بریندارن کە هەرسێکیان بران.

باس لەوەش دەکات، دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی رانیە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی سلێمانی کراوە.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی رووداوەکە دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێكاریی یاسایی بەرامبەر زیادەرۆییەكان دەگرینەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی كەمنەبوونەوەی سەرپێچی و زیادەڕۆیی دەكەین و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر زیادەڕۆییەكانيش دەگیرێنەبەر.…
Total
0
Share