پەکەکە تەقاندنەوەی بۆرییەکی نەوتی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چالاکییەکدا لە نزیک شاری مێردین لە باکوری کوردستان چالاکییەکیان لە دژی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت ئەنجامداوە.

دوێنێ 29ی تشرینی یەکەم ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرایکرد، “هێزەکانمان لە بەرواری 28 ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە، لەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە”.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، پێشتر په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵانی پێشوتریش دووجار بۆڕی نه‌وتی ناوچه‌ی شاخاویی باگۆكی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی میدیات و نوسێبین له‌ شاری مێردین ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و بۆرییه‌كه‌ش هێڵی نه‌وتی كه‌ركووك بووه‌، به‌ڵام ئێستا هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ کە ئایا ئەوەی ئێستا کراوەتە ئامانج هه‌مان بۆری نه‌وتی كه‌ركووكە یان هێڵێكی دیكه‌ی بۆری نه‌وته‌.

بەشێک لە نەوتی عێراق لە ڕێگەی خاکی تورکیاوە دەگوازرێتەوە بۆ بەندەرەکانی جیهان و پێشتریش چەندجارێک مەترسی لەسەر وەستانی هەناردەی نەوتەکە دروست بووە.

بابەتی پێشتر

مایک پێنس لە پێشکەشکارییەوە بۆ جێگرى سەرۆکى ئەمریکا

بابەتی دواتر

لەسەر بەردەوامی هەڕەشەکانی داعش ئەڵمانیا مانەوەی لە عیراق درێژدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share