تەندروستیی راپەڕین ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و دەڵێیت، ”رۆژی یەکشەممە سەردانی دەرمانخانەی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد بکەن”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات، ”ئاگاداری ئەو نەخۆشانە دەکەین کە دەرمانی نەخۆشیی درێژخایەن وەردەگرن، تایبەت بە چاندنی گورچیلە و جگەر، رۆژی یەکشەممە 25ی ئایاری 2024 سەردانی دەرمانخانەی سەنتەری گورچیلەی دەستکردی رانیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرمانەکانیان”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە بارەی رژانی رۆنی رەشەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی گەرماوە 48 کەس لە مەکسیک گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share