بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سێ لێپرسراوی نوێ بۆ مەڵبەندەکانی کەرکوک دانران

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەکاربوونی بۆ سێ بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنوری کەرکوک دەکرکرد.

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیار بۆ “ڕەوەند مەلا مەحمود” وەک لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە سنورەکەی ناوەندی شاری کەرکوکە دەرکرا و بە هەمان بڕیار “هیوا عەبدوڵا ئەحمەد” کرا بە لێپرسراوی مەڵبەندی 17ی ڕۆژئاوای کەرکوک کە سنوری قەزای دووبس و ناحیەکانی سەرگەران و شوان و کۆمیتەی کانی دوومەڵان دەگرێتەوە.

هەر لەو چێوەیەدا “ئاڤێستا محەمەد”یش وەک لێپرسراوی مەڵبەندی 18ی ڕۆژهەڵاتی کەرکوک دەستبەکاردەبێت بە پێی هەمان بڕیار کە سنوری قەزای داقوق و ناحیەی لەیلان و تۆپ زاوا و قەرەهەنجیر دەگرێتەوە.

کۆی ئەو بڕیار و گۆڕانکاریانە لە ڕۆژی 16ی11ی2021ەکەوە بە واژۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرچووە و جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆکاری نۆژەنکردنەوە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share