بەهۆی گەرماوە 48 کەس لە مەکسیک گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی چەند رۆژێکە وڵاتی مەکسیکی گرتووەتەوە 48 کەس گیانیان لەدەستدا و پێشبینیش دەکرێت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردووەتەوە، لە 21  ئەم مانگەوە تا ئێستا بەهۆی گەرماوە 956 کەس دۆخی تەندروستیان تێکچووە و 48 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ساڵی رابردووش مەکسیک هەشت مانگی بە گەرمای بەتین بەڕێکرد بەو هۆیەوە 419 کەس گیانیان لەدەستدا.

چاوەڕێ دەکرێت لە 15 رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما ریکۆردێکی نوێ لە مێژووی وڵاتەکەدا بشکێنن پیسبوونی هەوای وڵاتەکەش قەیرانەکە گەورەتر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share