باشترین خواردن بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان كامەیە؟

خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ رۆڵێكی گەورە دەگێڕێت لە باشكردنی توانای خوێندكاران و، ئاستی زانستییان و بەهێزكردنی یادگەیان بەتایبەت لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا.

لەگەڵ خەوێكی باش و ئەنجامدانی هەندێك راهێنانی وەرزشیدا، شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، هەندێك خۆراك بەشداردەبێت لە باشكردنی تەندروستیی مێشك و گرتنەبەری بژاردەی نایاب لەم ماوەیدا، كە وادەكات خوێندكار توانای باشتری هەبێت بۆ وەرگرتنی زانیاری بەشێوەیەكی گونجاو.

پێگەی سكای نیوز لە زاری ریم بونی، پسپۆڕی خۆراك دەڵێت، خۆراك زۆر گرنگە بۆ خوێندن و، باشكردنی یادگەی خوێندكار و تەندروستیی مێشكیان، بۆیە پێویستە ئاگامان لەو خۆراكە بێت كە منداڵان دەیخۆن.

وتیشی، “ژەمە چەورەكان باش نین بۆ منداڵان، چونكە هەستی تەمبەڵی و خاوبوونەوەیان تیادا دروستدەكات، هەروەها پێویستە لە شەكر و چەورییەكان دووربكەوینەوە”.

رێنوێنیش دەكات بە پێدانی هێلكە، شیرەمەنی و پێكهاتەكانی، زەیتی زەیتون، ئەڤۆگادۆ و ماسی بە منداڵان و خوێندكاران لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا.

ئەو پسپۆرە دەشڵێت، خوێندكاران پێویستیشیان بە ژەمی سوكی وەك چەرەس، میوەی وشككراوە و میوەی ئاساییە، لەنێوان ژەمەكاندا.

بەر لە چوونە ناو تاقیكردنەوەكانیش رێنوێنی دەكات بە پێدانی خواردنی سوك لەسەر گەدە، بۆ ئەوەی كێشەی هەڵاوسان و لێكەوتەكانی بۆ دروست نەبێت.

بابەتی پێشتر

دەربەندیخان.. دەستبەسەر دوو تانكەردا گیرا

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەكی دزەپێكراو لەبارەی ئایفۆن 16 پڕۆماكس-ەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share